فه‌رمانده‌ی قودسی سوپاس پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بروسكه‌یه‌ك بۆ ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نێرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپاس پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیدا كه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناردووه، ده‌ڵێت، به‌وپه‌ڕی ناخۆشییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانم بیست، پرسه‌نامه‌ی خۆمتان پێ راده‌گه‌یه‌نم، داوای لێخۆشبون و به‌خشنده‌ی خوا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و و جه‌نابتان و منداڵه‌كان و كه‌سوكارتان.
قاسم سوله‌یمانی له كۆتای بروسكه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: له خوا داوای سه‌بر و ئارامی له خوا ده‌كه‌م.
شوعله عه‌لی، هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی، ڕۆژی هه‌ینی (17ی ئادار/ مارس) كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گردی سه‌یوان نێژرا.