به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز و وه‌رزى به‌هار، هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى ناسراوى كورد میكائیل و باران، گۆرانییه‌كى نوێ به‌شێوه‌ى دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باران له‌لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، سه‌ره‌تاى هاتنى وه‌رزى به‌هار و جه‌ژنى نه‌ورۆز، ئه‌و جه‌ژنه له هه‌موو لایه‌م پیرۆز ده‌كه‌م. به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رقاڵى چه‌ندان به‌رهه‌مم كه یه‌كیان به‌هاوكاریى هونه‌رمه‌ند میكائیله به‌ناوى "وه‌كو بولبول"، ئه‌و به‌رهه‌مه له ئاوازى هونه‌رمه‌ند میكائیله و له هۆنراوه‌كه‌ى هێمنه. هاوكات له ئێسته‌دا سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێی موزیكى كوردیم.
شایه‌نى باسه هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ند میكائیل و باران خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانن و خاوه‌ن چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى