سترێسی كار له زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیا، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ناهه‌مواریی دۆخی ده‌روونیی مرۆڤ و تووشبوونی به خه‌مۆكی و زۆرجاریش خۆكوشتن، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیش روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له چه‌ند پیشه‌یه‌كی دیاریكراودا كار ده‌كه‌ن، زیاتر خۆیان ده‌كوژن.
نووسینگه‌ی نیشتمانی بۆ ئاماره‌كان له ئینگڵته‌ڕا، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ری ده‌خات، ژنان و پیاوانی خاوه‌نی چه‌ند پیشه‌یه‌كی دیاریكراو، زیاتر له خه‌ڵكانی تر رووبه‌ڕووی خۆكوشتن ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه رۆژنامه‌ی "ئیندپێندنت"ی به‌ریتانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و خانمانه‌ی له بواری په‌رستاریدا كار ده‌كه‌ن، به رێژه‌ی %23 ئه‌گه‌ری خۆكوشتنیان زۆرتره، هاوكات مامۆستایانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به رێژه‌ی %42 ئه‌گه‌ری خۆكوشتنیان زیاتره به‌راورد به خه‌ڵكانی تر، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه له باره‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه له بواره‌كانی رۆشنبیری، میدیا و وه‌رزش كار ده‌كه‌ن، سه‌رنجڕاكێشتره و توێژینه‌وه‌كه ده‌ری ده‌خات كه ئه‌وان به رێژه‌ی %67 له خه‌ڵكی تر زیاتر خۆیان ده‌كوژن.
هاوكات له‌باره‌ی پیاوان، توێژینه‌وه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له نێوان كرێكارانی بیناسازی، سێ هێنده‌ی خه‌ڵكانی تر خۆكوشتن زۆره، هاوكات له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ش كه له بواری چاودێریی ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه دیارده‌ی خۆكوشتن زۆره، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه رێژه‌ی خۆكوشتن له نێوان پیاوانی خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا بڵاوتره.