كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پووری كورد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی رای گه‌یاند، چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز دوا نا‌خرێت و له‌كاتی خۆیدا له گردی مامه‌یاره ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئادار/مارس، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پووری كورد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، رێوڕه‌سمی ئاگری نه‌ورۆز كه بڕیار بوو به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا له رۆژی پێنجشه‌مدا به‌ڕێوه بچێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و سبه‌ی 20ی ئادار له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، لیژنه‌ی باڵای رێكخستنی نه‌ورۆز بڕیاری دا به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز رۆژی دووشه‌م 20-3-2017 به‌ڕێوه نه‌چێت و بۆ رۆژی پێنجه‌شه‌م 23ی ئادار دوا بخرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری شاری سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پووری كورد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی له به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان كرده‌وه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی پێشوو له 20ی مانگ له سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆوه له گردی مامه‌یاره به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاهه‌نگه‌كه تا سه‌عات 6:30 ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، سلێمانی ئاگری نه‌ورۆز له مامه‌یاره ده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانیش به "وشه"ی را‌گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیره‌مێرد له سییه‌كانی سه‌ته‌ی رابردوو یادی نه‌ورۆزی له‌و شوێنه كردووه‌ته‌وه، به باشمان زانیوه رێوڕه‌سمه‌كه بگوازینه‌وه مامه‌یاره.
بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كه له مامه‌یاره له‌لایه‌ن حه‌وت گرووپی كولتووری و هونه‌ری شاری سلێمانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوور سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ریی سلێمانی یه‌ك له‌و گرووپانه پێك ده‌هێنێت.
وه‌ك بابه‌كر دڕه‌یی بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گرووپانه خۆیان مشووریان له بودجه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه خواردووه و داوای هاوكارییان له خه‌ڵكی خێرخواز و كۆمپانیا و پارێزگا كردووه، ئێمه‌یش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به دابینكردنی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك ستاند و مایكرۆفۆن و تیپی موزیك و.. هاوكارییان ده‌كه‌ین.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه به فه‌رمی رێوڕه‌سمه‌كه‌مان له مامه‌یاره راگه‌یاندووه و هێزه ته‌ناهییه‌كانمان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكیش ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ له‌ناوشار یان له شوێنه‌كانی تر ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه، ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام رێوڕه‌سمه سه‌ره‌كییه‌كه له مامه‌یاره ده‌بێت و داوایش له خه‌ڵكی ده‌كه‌ین به‌شداری تیادا بكه‌ن.