پۆلیسى سلێمانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس چوار فاڵچی (ته‌ڕده‌ست) به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى گیراون كه كارى سه‌ره‌كییان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى هاووڵاتییان بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاشكراى كردووه، چوار تۆمه‌تباری به‌ره‌گه‌ز ئێرانی گیراون به‌تۆمه‌تی‌ته‌ڕده‌ستی كه هه‌موو به‌ره‌گه‌ز ئێرانین.
پۆلیس ئاشكراى كردووه، گرتنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بووه، چوار تۆمه‌تباری به‌ره‌گه‌ز ئێرانین كه كاریان فریودانی خه‌ڵك بووه به‌ناوی سحر و یاریی به‌خته‌وه، له ئێسته‌دا تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌ر گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
فێڵ و به‌ختگرتنه‌وه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه، له ماوه‌ى پێشوو پۆلیسى شاره جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند كه‌سێكیان گرت به تۆمه‌تى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى كوڕ و كچى گه‌نج به وه‌رگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر لێیان.