دانیشتووانی 27 گوند له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، تا ئێسته وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌بێ كاره‌بای نیشتمانی ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن و قایمقامی شارۆكه‌كه‌یش رانه‌كێشانی كاره‌با بۆ ئه‌و گوندانه ده‌به‌ستێته‌وه به ته‌نگژه‌ی دارایی.
ماوه‌ی 26 ساڵه هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و تا ئێسته‌یش كۆمه‌ڵێك گوند له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بێ كاره‌بایییه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نیا له سنووری پێنجوێن 27 گوند تا ئێسته‌یش كاره‌بای نیشتمانی‌یان بۆ رانه‌كێشراوه.
قایمقامی پێنجوێن له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاشكرای ده‌كات، له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن 27 گوند به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه كاره‌بای نیشتمانی‌یان بۆ رانه‌كێشراوه.
زانا ره‌حمان، قایمقامی پێنجوێن رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، چه‌ندان پڕۆژه وه‌ستاون، له‌وانه تا ئێسته 27 گوندی سنووره‌كه كاره‌بای نیشتمانی‌یان نییه و ده‌رخسته‌ی راكێشانی كاره‌با بۆ ئه‌و گوندانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه پێدانی پاره‌كه به كۆمپانیاكان راوه‌ستاوه.