منداڵێكی به‌ریتانی، دوای ده‌ركه‌وتنی بلیمه‌تی و لێهاتووییه‌كه‌ی له بواری زانستی بیركاریدا، وه‌ك وانه‌بێژ له یه‌كێك له كۆنترین زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌كرێته وانه‌بێژ.
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، یاشا ئاسلی كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی به‌ریتانییه، له ئێسته‌دا سه‌رباری بچووكیی ته‌مه‌نی، وه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ له زانكۆی لیسته‌ری وڵاته‌كه‌ی دامه‌زرێنراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه یاشا رای گه‌یاندووه، ئێسته باشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌ژی و هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كات كه ده‌چێته زانكۆ و یارمه‌تیی قوتابییان ده‌دات.
دامه‌زراندنی ئه‌و كچه له كاتێكدایه ئه‌و له ساڵی 2014 كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 12 ساڵ بووه، پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆی له بواری بیركاریدا به ده‌ست هێناوه و له ئێسته‌شدا سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی تێزی دكتۆراكه‌یه‌تی هه‌ر له هه‌مان بواردا.
یاشا هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیایه، به‌ڵام به ره‌سه‌ن ئێرانییه، بووه‌ته یه‌كه‌م كه‌س كه بتوانێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا، ئاستێكی زۆر به‌رز له تاقیكردنه‌وه‌ی GCEی بیركاری به ده‌ست بهێنێ.