كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی برنج له شارى سلێمانى كرایه‌وه و له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كارگهكهشدا، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، پشتیوانی و كارئاسانی بۆ بازرگانان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌رهه‌مى ناوخۆى كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌میانى كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى برنج له شارى سلێمانى، عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راى گه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ناوخۆ به‌راورد به ساڵی رابردوو زیاتر ده‌بێت و له پلانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵدایه كه ساغكردنه‌وه و هه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام بدات.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاتر گوتى، پشتیوانی و كارئاسانی بۆ بازرگانان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌رهه‌مى ناوخۆى كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ڕووى مادییه‌وه هاوكارییان بكه‌ین.
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ى دا، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌كان كوالیتى به‌رز بێت، ئه‌وه كه‌مترین به‌روبووم هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و پشت به‌ناوخۆ ده‌به‌ستین.
ئه‌و كارگه‌یه ناوی ئالدانه و چه‌ڵتووكی برنج له رووسیا هاورده ده‌كه‌ن و له‌و كارگه‌یه ده‌یكه‌نه برنج و له رۆژێكدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 100 تۆن برنجی هه‌یه.