وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد كه توركیا به‌و سیاسه‌تانه‌ی ره‌چاوی ده‌كات، رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر له جاران له‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
زیگمار گابرێل له دیمانه له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر توركیا رێز له یاساكانی ئه‌وروپا نه‌گرێت، ئه‌وا ئه‌وروپا دژی ئه‌و وڵاته هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی توركیا به پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌وروپا، ئیتر بۆی نییه ئایدیا سیاسییه‌كانی خۆی له ئه‌ڵمانیا بڵاو بكاته‌وه
جێگه‌ی باسه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی رێگریكردن له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن لێڵ بووه.
بڕیاره له ١٦ی نیسانی ئه‌مساڵ له توركیا ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته بخرێته ریفراندۆمه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ئه‌ردۆغان ده‌دات و سیسته‌می سیاسی وڵاتیش له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت.
ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و هه‌ندێك وڵاتی تری ئه‌وروپا رێگرییان له‌وه كردووه به‌رپرسانی باڵای توركیا له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی ئه‌وروپا وتار پێشكه‌ش بكه‌ن.
له ئه‌ڵمانیا توركه‌كان ٥%ی رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێك دێنن و ژماره‌یان چوار ملیۆن كه‌س ده‌بێت، له هۆڵه‌نداش ٤٠٠ هه‌زار تورك ده‌ژین.
گابریێل باسی له‌وه‌ش كردووه كه به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بووه‌ته شتێكی ئه‌سته‌م. ئه‌و لێدوانه له كاتێكدایه كه ئه‌ردۆغان پێشتر گوتبووی هه‌وڵ ده‌دات له یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاتر نزیك بكه‌وێته‌وه.
توركیا له ساڵی ١٩٤٩ كه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا دامه‌زرا، بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و له ساڵی ١٩٨٧ كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا دامه‌زرا، داوای كرد ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه و له ساڵی ٢٠١١ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڵێنی پێدا ڤیزای هاووڵاتییانی توركیا له كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، دواجار بوو به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر توركیا رێگه نه‌دات په‌ناخوازان روو له ئه‌وروپا بكه‌ن، ئه‌وا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و هه‌رجاره و به‌هۆكاری جیاواز ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.