پسپۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و پیاوانه‌ی باڵایان كورته، زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ له ته‌مه‌نێكی زووی ته‌مه‌نیان پرچیان هه‌ڵبوه‌رێت و كه‌چه‌ڵ ببن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه له گۆڤاری زانستیی نیچه‌ر كۆمیۆنیكیچنس بڵاو كراوه‌ته‌وه، پسپۆڕانی زانكۆی بۆن له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و جینانه‌ی هۆكاری كورتیی باڵان، هاوكات هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسن له كه‌چه‌ڵبوونی پێشوه‌خته.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 11 هه‌زار پیاوی تووشبووی كه‌چه‌ڵبوونی پێشوه‌خته و 12 هه‌زار پیاوی تری تووشنه‌بووی كه‌چه‌ڵی، به نموونه‌ی لێ توێژراو وه‌رگیراون.
توێژه‌ران روونی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و جینه‌ی كه به‌رپرسه له كورتیی باڵا و كه‌چه‌ڵیی پێشوه‌خته، بریتییه له هۆڕمۆنی ته‌ستۆستیرۆن، كه له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا ده‌بێته هۆی دره‌نگ گه‌شه‌كردنی باڵا و له ساڵانی دواتری ته‌مه‌نیشدا، ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی پرچ.