له هه‌فته‌ی 32دا ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر پێنج هه‌سته‌كانی منداڵ به‌ته‌واوی كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دایك له سكیدا مناڵدانت پاڵ ده‌نێت به ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی سكت، به‌مه‌ش تووشی سووتانه‌وه‌ی دڵ و قه‌بزی و به‌دهه‌رسی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بیت.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 32مین كاتی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كۆرپه‌ڵه نزیكه‌ی دوو كیلۆگرام ده‌بێت له‌و هه‌فته‌یه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ر پێنج هه‌سته‌كانی به‌ته‌واوی كار ده‌كه‌ن، نینۆكی په‌نجه‌كانی قاچه‌كان به‌ته‌واوی دروست بوون، هه‌روه‌ها قژی سه‌ریش به‌رده‌وامه له گه‌شه‌كردن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رزیی منداڵدانت به نزیكه‌ی 10 سم به‌رزتره له ئاستی ناوكت، هه‌روه‌ها مناڵدانت پاڵ ده‌نێت به ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی سكت و به‌مه‌ش تووشی سووتانه‌وه‌ی دڵ و قه‌بزی و به‌دهه‌رسی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌كه‌یت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، هه‌وڵ بده زۆر ئاو و سه‌وزه و میوه بخۆیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌بزیه‌كه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده له هه‌ر ژه‌مه خواردنێك كه‌م بخۆیت، به‌ڵام ژماره‌ی جه‌مه‌كانت زیاد بكه، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سووتانه‌وه‌ی دڵ و به‌دهه‌رسی.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له له‌و هه‌فته‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ژێر پێستدا به‌رده‌وامه كه ڕه‌نگی پێستی كۆرپه‌ڵه ده‌گۆڕێت له سووره‌وه بۆ په‌مه‌یی.