مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاری داوه له دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، ده‌ست به‌گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر و مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه بخاته به‌رده‌میان كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبه‌كه‌ى په‌سه‌ندى كرد.
پڕۆژه‌كه‌ى یه‌كێتى له چه‌ند خاڵێك پێك هاتووه و وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه، تایبه‌ته به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی ١٣ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه چوو و تیایدا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى بڕیاری داوه راسته‌وخۆ دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
زیاتر گوتى، گفتوگۆى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى یه‌كێتییه بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى هه‌رێمى كوردستان.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، یه‌كێتى دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێت و دواتر سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر ده‌كات.
جموجۆڵى حزبه‌كان بۆ نووسینى پڕۆژه‌ى چاره‌سه‌رى و كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، دوابه‌دواى ئه‌وه هات كه رۆژی 20 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتیی كوردستان كردبوو كه تیایدا داوای كرد، حزبه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵبژێرن، دواتر پێویسته حزبه‌كان رێك بكه‌ون حكوومه‌تێكی نوێ پێك بهێنن و به‌ڕێزێكیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان تا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكه‌ن و منیش به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه یارمه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌م. له دوای ئه‌و په‌یامه‌وه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كان ئه‌نجام درا و تا ئێسته‌ش كۆبوونه‌وه‌كان به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.