به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر راى گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى چه‌ك هه‌ڵگرتن، گیراون و هه‌ڵمه‌تى گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، لیواى مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى نایاسایى، له‌لایه‌ن ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى هه‌ولێر گیراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر زیاتر گوتى، تا ئێسته 22 هاووڵاتى گیراون و به پێى ماده‌ى 21 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه كه زۆربه‌یان جۆرى ده‌مانچه‌ى بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه.
لیواى مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌ڵێت، ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان به چڕى چاودێرى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك چه‌كى نایاسایى لا ببینرێت، ده‌یگرن و هه‌ڵمه‌تى گرتنى ئه‌و كه‌سانه ئێسته به‌رده‌وامه.