ده‌نگبێژێكى كه‌ركووك ویستى به سروودێكى تایبه‌ت پشتیوانی له پێشمه‌رگه بكات و ئاوازێكى بۆ هۆنراوه‌یه‌ك دانا كه گوزارشت له قاره‌مانێتییان ده‌كات و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكى تردا سرووده‌كه‌یان گوته‌وه، به‌ڵام گله‌یى له ده‌زگه‌كانى ڕاگه‌یاندنه چونكه سرووده‌كه‌ى په‌خش ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ئادار هونه‌رمه‌ند سیروان عومه‌ر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌رچى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌مان بۆ نه‌لواوه چه‌ك هه‌ڵگرین و شانبه‌شانى برا پێشمه‌رگه‌كانمان به‌رگری له خاك و نیشتمان بكه‌ین، به‌ڵام به سروودێك توانیمان به‌شدارییان بكه‌ین و سروودێكى تایبه‌تیان بۆ تۆمار بكه‌ین، كه وشه به وشه‌ى هۆنراوه‌كه باس له ئازایه‌تی و فیداكاریى ئه‌وان ده‌كات.
زیاتر گوتى، "سروودى پێشمه‌رگه" هۆنراوه‌ى عارف مه‌عرووفه و خۆم ئاوازه‌كه‌م بۆى داناوه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌ریبدا سرووده‌كه‌مان له ده‌ڤه‌رى دووكان و ڕانیه‌دا تۆمار كردووه، سه‌رجه‌م تێچووى ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان له‌سه‌ر ئه‌ركى تایبه‌تى خۆمان بووه و دواى تۆماركردن، هه‌ر كه‌ناڵێكى ئاسمانیش دانه‌یه‌كم له‌و به‌رهه‌مه به دیارى بۆ ناردوون، كه‌چى هێندێكیان تا ئێسته ته‌نیا جارێكیش نمایشیان نه‌كردووه، گله‌یى زۆرم لێیان هه‌یه و نه‌بوونه هانده‌رمان بۆ تۆماركردنى به‌رهه‌مى تر.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده باس له به‌رهه‌مێكى تر‌ى هونه‌ریى خۆى ده‌كات كه له‌گه‌ڵ عیماد جاف له ساڵى 2014دا و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكات هۆنراوه‌ى سرووده‌كه‌مان كه بۆ كه‌ركووك نووسراوه، حزب و لایه‌نه كوردییه‌كانى شاره‌كه‌مان له مه‌ترسیى داعش ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و وه‌ك پێشبینییه‌ك، پێشبینیی ئه‌وه‌ى تێدا كراوه كه تاریكپه‌رستانى داعش سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسین بۆ كه‌ركووكى كوردستان و داواى یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستیى هه‌موویان ده‌كه‌ین.
سیروان عومه‌ر، تا ئێسته 18 گۆرانى و سروودى تۆمار كردووه و له كه‌ناڵى ئاسمانیى كه‌ركووك پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌یه‌كى هونه‌رییه، نزیكه‌ى 100 به‌رنامه‌ى بۆ مه‌قامبێژانى كه‌ركووك و گه‌رمیان و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان تۆمار كردووه. له ئێسته‌شدا سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رییه له به‌شی چالاكیى قوتابخانه‌كانى خوێندنى كوردى له كه‌ركووك و به‌رپرسی به‌شی موزیكه.
كه‌ركووك/ نه‌به‌ز ڕۆسته