دەستدرێژیی سێكسی دەكاتە سەر قوتابییەكانی

:: AM:11:19:22/10/2016 ‌

خانمە مامۆستایەك بە تۆمەتی 200 جار دەستدرێژیی سێكسیكردنە سەر یەكێك لە قوتابییەكانی دەگیرێت.

ڕاندی لین زۆرینكۆ، 33 ساڵ، ئەو خانمە مامۆستایەیە كە لە قوتابخانەی بیشۆپ ماكدێڤیتی ئەمەریكا وانەی دەگوتەوە، ئێستە بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر قوتابییەكەی گیراوە.

دوای ئەوەی ڕاندی ڕەوانەی گرتووخانە دەكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، ئاشكرای دەكات كە ئەمە یەكەم جاری نییە دەستدرێژی دەكاتە سەر قوتابییەكانی و پێشتر لە ساڵانی 2013 و 2015دا هەمان كاری كردووە، دوا جاریش لەگەڵ دوو منداڵدا بەردەوام بووە تا 14ی ئەم مانگە، واتا 14ی تشرینی یەكەمی 2016.

بەپێی گوتەی منداڵەكان، ئەو مامۆستایە زیاتر لە 200 جار دەستدرێژی كردووەتە سەریان و وێنەشی گرتوون، پاشان هەڕەشەی لێ كردوون ئەگەر هەركەس بەم پێوەندییەیان بزانێت، ئەوا وێنەكان بڵاو دەكاتەوە، منداڵەكانیش زۆر لەوە ترساون.
 
دوای بڕیاری دادگە، ئەو مامۆستایە ئێستە تۆمەتبارە بەم تاوانانە و لە گرتووخانەدایە، تاوانەكان بریتین لە: دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان، دەستدرێژیی سێكسی لەناو شوێنی گشتی وەكو قوتابخانە، ناردنی وێنە و ڤدیۆی رووت بۆ منداڵان، گرتنی وێنەی منداڵەكان لە حاڵەتی نەشیاودا.

سەرچاوە: mirror










وشە - موحسین شابان