مه‌كته‌بى رابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، بیروڕاى رابه‌ره‌كه‌یان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌باره‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز بڵاو كرده‌وه و راى گه‌یاندووه، پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی به‌دوور بگرێت له ئاگری نه‌ورۆز.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نووسینگه‌ى عیرفان عه‌بدوالعزیز رابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، بیروڕاى رابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى وایه كه پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی به‌دوور بگرێت له ئاگری نه‌ورۆز، چونكه هیچ گه‌لێگ نییه له دنیا ئه‌وه‌نده ساده بێت بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕێت و هه‌ڵپه‌ڕكێ بكات.
نووسینگه‌ى عیرفان عه‌بدوالعزیز رابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، نه‌ورۆز تێكه‌ڵ كراوه به كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه و خه‌ڵكێكی تر بۆ پشتیوانی بیری ناسیۆنالیستی خۆیان به‌كاریان هێناوه، ئه‌و تێكه‌ڵكردنه‌ی كه له نێوان ئه‌م داستانه و نه‌ورۆزدا دروست كراوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ و باوه‌ڕ پێكراو نییه كه پێوه‌ندی ئاگركردنه‌وه و نه‌ورۆز و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر پێكه‌وه گرێ بدات.
له كۆتادا ئاماژه‌ى داوه، نه‌ورۆز وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێكی نوێیه له سه‌ری ساڵی گه‌لانی ئێران و دیجله و فورات، به درێژایی هه‌زاران ساڵ یاد كراوه و باس كراوه تا بووه‌ته به‌شێك له فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێرانى، بۆیه پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت كورد خۆی دوور بگرێت، چونكه هیچ گه‌لێگ نییه له دنیا ئه‌وه‌نده ساده بێت بۆ شتێكى له‌و بابه‌ته هه‌ڵپه‌ڕكێ بكات.