ئه‌وه‌ی له‌م دوو گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، رێگه‌یه‌كی ئاسان و سه‌رنجڕاكێشه كه كچێكی چینی هه‌ڵده‌ستێت به به‌كارهێنانی، بۆ ئاماده‌كردنی خواردن له ئۆفیسی كاره‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كچه‌كه له رێگه‌ی چه‌ند ئامرازێكی وه‌ك ئوتووی جل و قوتووی خواردنه‌وه گازییه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به ئاگركردنه‌وه و ئاماده‌كردنی خواردنی جۆراوجۆر به شێوه‌یه‌كی ئاسان و له‌سه‌ر مێزی كاركردنی.