چوار سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی داوا ده‌كه‌ن رووسیا و ئێران كرداره سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا رابگرن، رێگه به كاروانه‌كانی فریاگوزاری بده‌ن تا هاوكارییه مرۆیییه‌كان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕیان تێدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو جۆن مه‌كین سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى سه‌ربازیى له ئه‌نجوومه‌نى پیران له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، چوار سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی پڕۆژه بڕیارێكیان داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یان و تیایدا سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی رووسیا و ئێران ده‌كه‌ن له سووریا.
جۆن مه‌كین ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ سێ سیناتۆری تر پڕۆژه بڕیارێكیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پیران و تێیدا پشتیوانیی سه‌ربازی و سیاسیی مۆسكۆ و تاران له رژێمی "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و داوای پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و فریاگوزارانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌وه مه‌كین گوتى، پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریكایی داوا له هه‌ردوو وڵاتی ئێران و رووسیا ده‌كات به‌زووترین كات كرده‌وه‌گه‌له سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا رابگرن و رێگه به كاروانه‌كانی فریاگوزاری بده‌ن تا هاوكارییه مرۆیییه‌كان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕیان تێدایه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شێك له سیناتۆره‌كانى ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا هۆشدارییان به ئێران و ڕووسیا داوه له ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى سووریا.