ئەردۆگان، مێركڵ بە "پەنابردن بۆ سیاسەتی نازی" تۆمەتبار دەكات

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ یەكشەم هێرشێكی كەسیی توندی كردە سەر ئەنجێلا مێركل و بە ئەزموونكردنەوەی سیاسەتی نازییەكان، تۆمەتباری كرد.

دوای گرژبوونی پێوەندییەكانی نێوان ئەنكەرە و بەرلین، ناوە ناوە هێرشی زارەكی لە نێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتدا دەبینرێت، لەو چوارچێوەیەدا سەركۆماری توركیا، لە هێرشەكەیدا بۆ سەر راوێژكاری ئەڵمانیا، تۆمەتباری كرد بەوەی "شوێنپێی سیاسەت و رەوتاری نازییەكان دەگرێتە بەر"، كە ئەدۆڵف هیتلەر ڕیبەرایەتی دەكرد و جەنگی دووەمی دنیایی هەڵگیرساند و كاولكارییەكی گەورەی دوای خۆی جێ هێشت.

ئەردۆگان به‌ مێركڵ دەڵێ "تۆ ئێستە سیاسەت و رەوتاری نازییەكان ئەزموون دەكەیت، دژی كێ؟ دژی برا هاونیشتمانییە توركەكان لە ئەڵمانیا و برا وەزیرەكانم، ئەو وەزیرانەی رووەو ئەڵمانیا دەچن بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی پشتگیری بۆ سەرۆكی توركیا، تا راپرسی بوونە سیستمی سەرۆكایەتیی توركیا، دەنگی (بەڵێ) و سەركەوتن بە دەست بهێنێت، كە لە 16ـی نیساندا ئەنجام دەدرێت".

ماوه‌یه‌كه‌ پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا گرژی تێكه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و نه‌مسا ره‌تیان كرده‌وه‌ رێگه‌ بده‌ن سه‌ركرده‌كانی توركیا پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ بكه‌ن تا زۆرینه‌ی "به‌ڵێ" به‌ده‌ست بێنێت و سیستمی توركیا بگۆڕێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د


PM:05:24:19/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌