وەزیری دەرەوەی بەریتانیا په‌یامێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نێرێت

:: PM:05:36:19/03/2017 ‌
بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، ئومێدی نەورۆزێكی دڵڕفێن و پڕ لە ئاشتی و ساڵێكی سەركەوتوو بۆ ئێوە دەخوازم، هەروەها لە كۆتایی پەیامەكەی دەڵێت" ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە".

لەنامەكەی هاتووە، گەلی كورد ساڵی رابردوو قارەمانێتییەكی مەزنی لە شەڕی لەناوبردنی داعش پیشاندا و مێواندارییەكی بەخشندەتان نواند بۆ لە خۆگرتنی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئاوارە، هیوادارم لە ساڵی داهاتوو پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستانی عێراق قووڵتر ببنەوە، كۆمەڵێك یادگاری زۆر جوانم هەیە لە سەردانی رابردووم بۆ هەولێر لە 2015 و بە هیوام جارێكی تر بگەڕێمەوە.

لەكۆتایی نامەكە هاتووە، ئومێدی نەورۆزێكی دڵڕفێن و پڕ لە ئاشتی و ساڵێكی سەركەوتوو بۆ ئێوە دەخوازم" ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە".


وشە - رامیار جەواد