حەشدی عەشایەر پاكەت و جگەرە بۆ داعش دەبات

:: PM:05:49:19/03/2017 ‌
پەرلەمانتارێكی عێراق بڵاوی كردووەتەوە كە حەشدی عەشایەر لە پارێزگای سەڵاحەدین، پاكەت و جگەرە بۆ تیرۆرستانی داعش دەبەن و مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.

مەشعان جبوری پەرلەمانتاری عێراق چەند وێنەیەكی مامەڵكردنی "حەشدی عەشایەر" لەگەڵ چەكدارانی داعش بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات "بەو هۆیەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین پێكدادان لە نێوان لیوای 60ی سوپای عێراق و چەكداران دروست بووە".

جبوری دەڵێت، دوای ئاشكرابوونی شێوازی مامەڵەكردنەكە شەڕ و پێكدادان دروست دەبێت و چەندان شوێنی ئەو كەلوپەلانە دۆزراوەتەوە كە مامەڵەی پێوە كراوە.

لە ماوەی ڕابردوو چەندان جار، هەواڵی مامەڵكردنی نێوان حەشدی شەعبی (میلیشیای شیعی) حەشدی عەشایەر (میلیشیای سوننی)، بڵاو بووەوە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و لە كۆتایی ساڵی 2016 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو مامەڵانە، بەڵام نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك.


وشە - رامیار جەواد