لەكارگەی ئاسنی سۆپەر ستیل لە شارەدێی بازیانی سەر بەشاری سلێمانی تەقیەوەیەك روویدا و قوربانی لێكەوتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم ، بەهۆی بۆرییەكی غازەوە تەقینەوەكە ڕوویداو لەئەنجامدا چوار هاووڵاتی برینداربوون و یەكێكی تر گیانی لەدەستدا كە سەرجەمیان كرێكاری كارگەكە بوون.
لای خۆشیەوە فازڵ عومەر بەڕێوەبەری شارەدێی بازیان رای گەیاند، تەقینەوەكە لە كارگەی ئاسنی سۆپەر ستیلدا ڕوویداوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرجەمی قوربانییەكانی تەقینەوەكە خەڵكی وڵاتی هیندستانن و ئێستە لێكۆڵینەوە لەهۆكاری تەقینەوەكە دەستی پێكردووە.