بە وێنە.. فۆتۆگرافەرێكی كورد بەشداری پێشانگایەكی نێودەوڵەتی دەكات

:: PM:06:59:19/03/2017 ‌
فۆتۆگرافێكی كوردستان بەشداری لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە شاری دوبەی پایتەخەتی وڵاتی ئیماڕات ده‌كات و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ فۆتۆگرافه‌رێكی كورد له‌ پێشانگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری ده‌كات.

سابیر دری فۆتۆگرافه‌ری كورد  لە وڵاتی ئیمارات بە "وشە"ی راگەیاند " پێشانگایەكە بە سپۆنسەری serk companya nikon لە لایەن paw stail explorer  لە 16ی ئادار كراوەتەوە و بەردەوام دەبێت تاكو 22ی ئاداری 2017.

"ئەو كۆمپانیایە لە ماوەی رابردوو كە ریكلامی بۆ پێشانگاكە كردوە 100 هەزار وێنەیان بۆ هاتووە و لەو رێژەیەدا تەنها 30 وێنە لە پێشانگاكە نمایش كراوە و یەكێك لە وێنەكان هی منە" سابیر دری وای گوت.

زیاتر گوتی "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە بۆ یەكەمین جارە لە هێلی pt explorer كەسێكی كورد دەگاتە ئاستی فیناڵ.

دری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،به‌هه‌مه‌كانی زۆربەی وڵاتانی دونیا لەو پێشانگا نێودەوڵەتییەی دوبەی نمایش كراون و منیش شان بە شانی وێنەگرانی جیهان بە وێنەی پلنگێك كە لە سنووری نێوان هندستان و سریلەنكا كێشراوه‌ به‌شداریم كردوه‌.

سابیر دری لە دەڤەری بارزان لە سنووری شارۆكەی مێرگەسۆر لە دایك بووە، لەماوەی رابردوودا شەش پێشانگەی فۆتۆگرافی لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر كراونەتەوە و رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە گرتنی وێنەی ئاژەڵە كێوییەكان.

دری بەشداری لە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی كردوە و خاوەن سەدان وێنەی ئاژەڵی كێوەیە كە لە پێشانگاكان نمایش كراون.
سۆران – موڕشید برادۆستی 






وشە - عه‌لی سدیق