ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی درامای توركی تیمور ئاجار كه ناسراوه به "عارف" له زنجیره درامای "وێستگه‌ی ته‌كسی" ماوه‌ی 11 ساڵه سمێڵی نه‌بڕیوه.
ئاجار به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌ك كرد كه راسته‌وخۆ له یوتوب پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن پێشكه‌ش كار ئێمرێ سایگی و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی كرا.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی چه‌نده سمێله‌كه‌ی نه‌تراشیوه، ئاجار گوتی" 11 ساڵ پێش ئێستا بۆ سمێڵم تاشی، هه‌موو كه‌سێك ئه‌و ستایله‌ی منی پێ جوانه، به‌ڵام زۆر به ئاسوده‌یی نانم پێ ناخورێت به‌تایبه‌ت كاتێك ماستاو ده‌خۆمه‌وه ئاسووده نیم".
ئاجار باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته ژیانم گۆڕا، كاتێك له 1999 بومه‌له‌رزه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه روویدا، من له نزیك رووداوه‌كان بووم، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی من نواند و دوای ئه‌وه ده‌ستم به شانۆ كرد و ژیانم به ته‌واوی گۆڕا".
تیمور ئاجار به‌ر له هه‌شت مانگ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه ئه‌كته‌ر ئێدا ئۆزئه‌ركان كرد، ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌ن و هاوسه‌ره‌كه‌ی چوار مانگه دووگیانه.
سه‌رچاوه:
acunn