خشتەی پارەی هاندانی مامۆستایان بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:10:02:19/03/2017 ‌
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە بۆ پارەی هاندانی مامۆستایان بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پارەی ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی بەسەر مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش بكرێت خشتەكەش بەو شێوەیەیە:  

رۆژی یەكشەم ٢ی نیسان، پەروەردەی شاباژێر و پەروەردەی دوكان دابەش دەكرێت.

رۆژی دووشەم ٣ی نیسان، پەروەردەی چەمچەماڵ دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەم ٤ی نیسان، پەروەردەی دەربەندیخان و شارەزوور و قەرەداغ و گەرمیان دابەش دەكرێت.

رۆژی چوارشەم ٥ی نیسان، پەروەردەی سەیدسادق و هەڵەبجە و پێنجوێن دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەم ٦ی نیسان، پەروەردەی ڕانیە دابەشدەكرێت.

رۆژی شەموو ٨ی نیسان، ئەوانەی نەیانتوانیوە لەشوێنەكانی خۆیان وەری بگرن، دەتوانن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی بڕی هاوكارییەكە وەربگرن. 

وابڕیارە بڕی پارەی خەرج كراو بۆ مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی 411 هەزار ۆلار بێت و بەسەر پێنج هەزار و 855 مامۆستا دابەش بكرێت كە لە 75 دۆلارەوە دەست پێدەكات تاوەكو 100 دۆلار بە گوێرەی دووری و نزیكی لە قوتابخانەیەی وانەی تێدا دەڵێتەوە دیاری دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد