به‌وێنه‌.. خانووەكەی وەزیری تەندروستی هەمووانی شۆك كردووە

:: AM:11:25:20/03/2017 ‌

خانووەكەی وەزیری تەندورستیی سعوودیە، كە وێنەی گیراوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە، خەڵكی ئەو وڵاتەی سەرسام كردووە، چونكە لە خانووی وەزیرێك ناچێت و وەك كەسێكی ئاسایی دروستی كردووە.
یەكێك لە هاونیشتمانییانی سعوودیە، لە رێی مۆبایلەوە، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەو خانووەی تۆمار كردووە، كە هێشتا تەواو نەبووە و لەژێر كاركردندایە، دەوترێت ئەو خانووە هی وەزیری تەندروستیی سعوودیە (تۆفیق رەبیعە)ـیە.
سادەیی و ساكاریی خانووەكە و هەڵكەوتەی جوگرافیاكەی، هاووڵاتیانی شۆك كردووە و مایەی سەرسامییانە، هەروەها هیچ نەخش و نیگاری و جوانكاری و زێدەخەرجییەكی تێدا بەدی نەكراوە، هەروەها وەك خانوو و كۆشك و تەلاری وەزیرانی تر و بازرگانان و دەوڵەمەندان، رووبەرەكەی فراوان نییە و بچووكە، هاونیشتمانییانی سعوودیە، ئەمە بۆ بوونی خاسیەتی خاكەڕایی لە كەسایەتیی وەزیرەكەدا دەگەڕێننەوە.
ئەو كەسەی وێنەی گرتووە، باسی ئەوەی كردووە كە ئەوە خانووی وەزیرە و هیچ پاسەوان و بەربەستێكیش نەبووە تا رێگر بێت لەبەردەم وێنەگرتن و تۆماری ڤیدیۆیی ئەو خانووە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.






وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د