سەرۆكی زانكۆ لە پەخشی راستەوخۆ ڕەخنەیەكی سەیر لە پێشكەشكارێك دەگرێت

:: AM:11:34:20/03/2017 ‌

دكتۆر ئەحمەد عەتیە، سەرۆكی زانكۆی 6ـی ئۆكتۆبەر لە میسڕ، لە پەخشی راستەوخۆدا پێشكەشكارەكە سەرزەنشت دەكات لەبەر ئەوەی بۆ بابەتێك لە خەو ڕایانپەڕاندووە.

ئەو سەرۆك زانكۆیە، رەخنەی لە پێشكەشكار ئیمان حەسری كردووە، بە هۆی ئەوەی لە سەعات 11ـی شەودا تەلەفۆنیان بۆی كردووە و لە خەو ڕایانپەڕاندووە و تا پرسوڕای لەگەڵ بكەن لە بارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا چەند قوتابییەكی ئەو زانكۆی دەردەكەوێت كە ئەو سەرۆكیەتی و چەكی سپییان هەڵگرتووە و دەستدرێژیی دەكەنە سەر قوتابیانی دیكە.

عەتیە لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لە بەرنامەی ئێوارەی دی ئێم سی لەسەر كەناڵی ناوبراو، رەخنەی توند دەگرێت و دەڵێ ئایا دروستە كە ئێوە لە 11ـی شەودا لە بارەی ئەو پێشهاتەوە قسە بكەم؟ من لە خەودا بووم و راتانپەڕاندووم.

دواتر ئیمان داوای لێبوردنی لێ كرد و پێیشی وت كە بابەتەكە مەترسیدارە كە چەكی سپی براوەتە نێو زانكۆ، داوای لێ كرد لە بارەی ئەو پێشهاتەوە بدوێ، دكتۆر ئەحمەد عەتییەیش پێش ئەوەی پێوەندییەكەی بپچڕێنێت، وتی: قوتابییەكان رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون و بە یەكجاری لە خوێندن دابڕێنران، سبەی بۆتان دەدوێم و ناتوانم زیاتر بدویم، ماڵئاوا.

زانكۆی 6ـی ئۆكتۆبەر، زانكۆیەكی كەرتی تایبەتی میسڕە و لە ساڵی 1966ـدا دامەزراوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د