كۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی بانگهێشتی میدیاكانی كردووە تا لە رێورەسمێكدا بەشداری بكەن كە تیایدا نوێترین كۆمپیوتەری ئەپڵ نمایش دەكرێت.
رێورەسمەكە رۆژی پێنجشەم لە نووسینگەی سەرەكی ئەپڵ لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و ئەو هەنگاوەی ئەپڵیش دوای ئەوە دێت كە لەم دواییانە زیاتر بە خستنەڕووی ئایفۆن حەوت خەریك بووە.
لە كۆمپیوتەری نوێی ئەپڵ هەندێك گۆڕانكاری كراوە و لە جێگەی یو ئێس پی لە جۆری یو ئێس پی سی سود وەردەگیرێت و هەمان شوێن ئەركی تریشی دەبێت كە بە هۆیەوە كۆمپیوتەرەكە شەحن دەكرێتەوە.
لە مۆدێلە نوێیەكەدا گۆڕانكاری بە سەر تەختەكلیلیش هێناوە و پێشبینی دەكرێت ئەو كۆمپیوتەرە نوێیە بچووكتر و لە هەمان كاتدا سووكتر بێت لە كۆمپیوتەرەكانی پێشووی ئەو كۆمپانیایە. جگەلەمە بە گوێرەی ئەو زانیارییە نوێیانەی ئاشكرا كراون تەمەنی پاترییەكەش بەراورد بە تەمەنی پاتریی بەرهەمەكانی پێشووی ئەو كۆمپانیایە درێژتر دەبێت.
لە ماوەی مانگێكی رابردوودا حەوت دۆلار لە نرخی پشكێكی ئەپڵ بەرزبۆتەوە. هەروەها لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ٢٠ دۆلار لە پشكی ئەپڵ زیادی كردووە.
ئەپڵ لە ساڵی ١٩٧٦ دا لە لایەن ستیڤ وۆزنەیك و ستیڤ جۆبس دامەزرا. لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی كومپیۆتەر كرد. لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەكانێیەكی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەكانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ. لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد كرد. لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد دوو خرایەڕوو. لەسالی ٢٠١٢ ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خستە بازاڕەوە. لەسلی٢٠١٤ ئایفۆن شەش و شەش پلاس و ئایپاد ئێر دووی خستە بازاڕەوە.
ناوی ئەپڵ Apple وشەیەكی ئینگلیزییە، كە لە كوردیدا بە واتای سێو دێت. كە ئەم ناوەش بەھۆی ئەوەوە دانراوە كە ستیڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی كۆمپانیای ئەپڵ لە كێڵگەیەكی سێوەوە گەڕاوەتەوە و وەكو چارەسەر سوودی لە سێوە بینیوە، لەبەر ئەوەش بە لایەوە ناوێكی سادە و جوان و خۆش بووە.
هەندێك كەس بە جۆرێكی تر چیرۆكەكە دەگێڕنەوەو دەڵێن خێزانی ستیڤ هەژار بوون و بەشی ستیڤ لە نانی بەیانی تەنیا سێوێك بووە، بەیانییەك كە ستیڤ زۆر برسیەتی و درەنگییەتی بچێتە قوتابخانە قەپێك لە سێوەكەی دەگرێت و دەیخاتە نێو جانتاكەیەوە بەڵام لە رێگە كە لەگەڵ هاوپۆلەكانی بەرەو قوتابخانە دەڕوات سێوەكەی لێ دەكەوێتە خوارەوە كە قەپێكی لێ خوراوە و ئەویش تەریق دەبێتەوە كاتێك هەموو هاوڕێیانی پێی پێدەكەنن.
ئەو رۆژە ناخۆشە دەبێتە گرێ لەسەر دڵی ستیڤ و كاتێك لۆگۆی كۆمپانیاكەی دادەنێت سێوێك كە قەپێكی لێدراوە دەیكاتە لۆگۆی كۆمپانیاكەیەوە.
سەرچاوە/ویكیپیدیا-مهرنیوز