به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئەمژرۆ دووشەم 20ی ئادار/مارس بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه ئاشکرای کردوە، ئه‌مڕۆ دووشەم ئاسمانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکان هەوری دەبێت و کەمێک باران دەبارێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەوری. لە دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت و هەندێک کات بۆ تەواو هەوری دەگۆرێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان کەشوهەوای سبەی دووشەم 21ی ئادار/مارس، لە رۆژی نەورۆزدا هەولێر و سلێمانی ئاسمانێکی نیمچە هەوریان دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە دهۆکیش بە درێژایی رۆژ ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچر، هاوکات لە پارێزگای کەرکووک ئاسمان بە درێژایی رۆژ نیمچە هەوری دەبێت. هیوای نەورۆزێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین.