ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كوردستان گۆرانی "ساڵی تازه‌یه‌ نه‌ورۆز" ده‌ڵێنه‌وه‌

:: PM:01:51:20/03/2017 ‌

کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردسانەوە بڵاو دەکاتەوە و بە زمانی کوردی نەورۆز لە هەموو هاوڵاتیان پیرۆز دەکات.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئادار/مارس کێن گرۆس، سەر کۆنسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر لە پەیامیکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی بە زمانی کوردی لە هاوڵاتیان کرد.

لەو کلیپەدا ستافی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر وێڕای هەردوو هونەرمەندی گەنج، پەرواز حوسێن و گۆران ساڵح کلیپیکیان تۆمار کردوە و سرودی نەتەوەیی نەورۆز دەڵێنەوە.

ئەوە یەکەمجارە وڵاتانی جیهان بە فەرمی و لە پستە فەرمیەکانیاندا پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکەن و دۆینێش سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و تیایدا ئاماژەی بە سرودەکەی پیرەمێر دابو کە نەورۆز جەژنی کۆنی کوردانە.




وشە - هیدایه‌ت جان