بزانە ئەم كچە بەڕێوەبەری لاپەڕەكانی كام یاریزانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا

:: AM:11:52:22/10/2016 ‌

ئەو كچەی كە لە وێنەكانی خوارەوەدا دەردەكەوێت، تەمەنی 25 ساڵە و ناوی ماریسایە، كچی خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانی هەڵبژاردەی پرتوگال و یانەی ریاڵ مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

لە ئێستەدا ئەو یاریزانە، بڕیاری داوە بەوەی ئەم كچە كە باوكیشی بەڕێوەبەری كارەكانییەتی، وەك بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكانی و بەڕێوەبەری لاپەڕەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دابمەزرێنێت.

لە ماوەی رابردوودا، لەلای ژمارەیەك لە هاندەران و بینەرانی تۆپی پێوە، دەنگۆی هەبوونی پێوەندیی لە نێوان كریستیانۆ و كچی بەڕێوەبەری كارەكانیدا بڵاو بووەوە و ئەویش هیچ لێدوانێكی وەك رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە نەدا.

جێی ئاماژەیە، بە گوێرەی پێگەی یۆرۆسپۆرت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم ساڵدا تەنیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و تویتەر 200 ملیۆن بینەری هەیە، كە بڕیارە ماریسا بۆی بەڕێوە ببات.

سەرچاوە: سپوتنیك














وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی