راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانییه:
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیس و گه‌لی خۆراگر و پشوودرێژی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی خۆشی و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازم.
ئێستا، كه ناوچه‌كه له گۆڕانكارییه‌كی خێرا دایه و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌كرێ،چۆن پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتی و قوربانیدان، هاووڵاتیانی كوردستانیش به خۆڕاگری به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵ بوون، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان، كه ده‌خوازێ بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی سه‌رفراز و به‌هێز هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌بری خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌نفال و جینۆساید ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك هه‌میشه هوشیار و چاوكراوه بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هانایان هێناوه‌ته به‌ر كوردستان.