نرخى زه‌ویى نیشته‌جێبوون و بازرگانى له شارى سلێمانى زیاتر داده‌به‌زێت، شاره‌زایانى ئابوورى و خاوه‌ن نووسینگه‌كانى كڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره و زه‌وى، هۆكاره‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى دارایى ده‌گێڕنه‌وه.
عه‌تا محه‌مه‌د خاوه‌ن نووسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانووبه‌ره له شارى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته نرخى زه‌وى له شارى سلێمانى گه‌شتووه‌ته نزمترین ئاست كه هیچ كات به‌و شێوه‌یه دابه‌زینى تۆمار نه‌كردووه، هاووڵاتییان به‌گشتى له كڕینى زه‌وى كشاونه‌ته‌وه.
پێش دروستبوونى ته‌نگژه‌ى دارایى له كوردستاندا، بازاڕى كڕین و فرۆشتنى زه‌وى به‌ته‌واوه‌تى گه‌رم بوو، خه‌ڵكێكى زۆر ته‌نیا بۆ قازانجى زیاتر زه‌وییان ده‌كڕى، چونكه دڵنیا بوون له‌وه‌ى مانگ به مانگ نرخى زه‌وییه‌كه هه‌ڵده‌كشێت، ئه‌وه قازانجێكى چاوه‌ڕوانكراو بوو.
محه‌مه‌د زیاتر ده‌ڵێ، "هاووڵاتییان له كڕین و فرۆشتنى زه‌وى كشاونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به هه‌فته‌یه‌ك كڕین و فرۆشتنى پارچه زه‌وییه‌ك ناكرێت".
شێخ خالید یه‌كێكى تر له خاوه‌ن نووسینگه‌كانى كڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره، ده‌ڵێ، "ئێسته باشترین كاته بۆ كڕینى زه‌وى، به‌ڵام هاووڵاتى ده‌ترسێت دۆخه‌كه خراپتر بێت، بۆیه پێى باشه پاره‌كه له به‌رده‌ستى بێت له‌وه‌ى بیداته پارچه‌یه‌ك زه‌وى".
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ، "زیاتر له مانگێكه هیچ كڕین و فرۆشتنى زه‌ویمان نه‌كردووه و له گیرفانی خۆمان كرێى دووكانمان داوه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات نووسینگه‌كه‌مان داده‌خه‌ین، چونكه ئه‌مساڵ دۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و خراپى رۆیشتووه".
به‌گوته‌ى ئه‌و، ئه‌گه‌ر نرخى پارچه زه‌وییه‌ك پێشتر به 50 هه‌زار دۆلار بێت، ئێسته 20 هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه و به‌و حاڵه‌شه‌وه هاووڵاتییان ئاماده نین زه‌وى بكڕن.
"كاتێك بازاڕی خانووبه‌ره ده‌جووڵێت كه دۆخه‌كه باش بێت، هاووڵاتی ترسی نه‌بێت، پێشینه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، دۆخی دارایی بۆ پێش 2014 بگه‌ڕێته‌وه"، شێخ خالید واى گوت.
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف شاره‌زاى ئابوورى و مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌رزانبوونى زه‌وى له ئه‌نجامى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌یه كه ڕووى له كوردستان كردووه، كاتێك خه‌رجى كه‌م ده‌بێته‌وه، پاره‌ش له ده‌ستى هاووڵاتییان كه‌م ده‌بێته‌وه و خواست له‌سه‌ر شته‌كان داده‌به‌زێت، كاتێكیش خواست دابه‌زى نرخ داده‌كشێت.
ره‌ئووف زیاتر ده‌ڵێ، "كاتێك كڕین فرۆشتن به زه‌وى نه‌كرا، مه‌ترسیى دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و پاره‌یه كه پێشتر ئاڵوگۆڕى پێ ده‌كرا به‌هۆى كڕین و فرۆشتن به زه‌وى و ده‌ستاوده‌ستى ده‌كرد، ئێسته ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى دابه‌زینی خواست، هه‌ر كاتێكیش خواست دابه‌زى، پرۆسه‌ى ئابوورى په‌كى ده‌كه‌وێت".
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى