خاتوونه هونه‌رمه‌ند سروود سه‌یالى له باوكێكى خانه‌قینى و دایكێكى كه‌ركووكى له شارى به‌غدا له دایك بووه و ئێسته له كه‌نه‌دا ده‌ژیت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى باوكى موزیكژه‌ن بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه له چه‌ندان ئاهه‌نگدا گۆرانى گوتووه، سه‌یالى به پێنج زمان گۆرانى ده‌ڵێت و ئێسته خاوه‌نى سێ به‌رهه‌مى سینگڵ و سێ به‌رهه‌مى هاوبه‌شه. له دیدارێكى "وشه"دا باس له كار و به‌رهه‌مه‌كانى ده‌كات.
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك سروود كێیه؟
من سروود ئاسۆ ناسراوم به "سروود سه‌یالى". له ساڵى 1997 له خانه‌واده‌یه‌كى هونه‌ردۆست له شارى به‌غدا چاوم به دنیا هه‌ڵهێناوه، دایكم كه‌ركووكى و باوكم خانه‌قینییه، ئێسته بۆ یه‌كجارى له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌م ڕوومان له كه‌نه‌دا كردووه و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
له خوێندندا تا چ قۆناغێك ڕۆیشتووى؟
تا قۆناغى دووه‌مى كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر به‌شى موزیكم خوێندووه، بۆ داهاتووش حه‌ز ده‌كه‌م له بوارى پزیشكى له كه‌نه‌دا درێژه به خوێندن بده‌م و حه‌ز ده‌كه‌م ببم به پزیشك.
سه‌ره‌تاى هاتنت ناو هونه‌رى گۆرانی بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه له كاتى به‌شداریكردنم له فێستیڤاڵى قوتابخانه‌كان سه‌ره‌تاى هاتنه ناو كارى هونه‌ریمه، به‌هۆى موزیكژه‌نى باوكمه‌وه له چه‌ندان ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌دا گۆرانیم گوتووه، هه‌روه‌ها به پێنج زمان زیاتر گۆرانیم گوتووه، وه‌ك زمانه‌كانى كوردى، عه‌ره‌بى، فارسى، توركى و ئینگلیزى.
تا ئێسته خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌می؟
خاوه‌نى سێ به‌رهه‌مى سینگڵ و زیاتر له سێ به‌رهه‌مى هاوبه‌شم، "من هه‌ر پێشمه‌رگه‌م، ناسنامه‌ى كوردستان، به‌هارى عیشق" ناوى به‌رهه‌مه‌كانمن، هه‌روه‌ها پڕۆژه و به‌رهه‌مى ترم بۆ هه‌وادارانم له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام جارێ زووه بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى به نیازم ئه‌نجامیان بده‌م، چونكه ده‌مه‌وێت كاره‌كان ته‌واو بكه‌م و بیكه‌م به سوپرایز بۆ هه‌وادارانم، له هه‌مان كاتدا به‌نیازم له داهاتوودا چه‌ند كۆنسێرتێك ئه‌نجام بده‌م.
چۆن بوو به‌رهه‌مه‌كانتان به‌ناوى "پێشمه‌رگه"ه‌وه ناو نا؟
"پێشمه‌رگه" له پێناو ئاشتى و به‌رگریكردن له ماف و خاك و نیشتمان له برى هه‌موو دنیادا شه‌ڕ ده‌كات و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر دوژمنان و تاریكپه‌رستان به ده‌ست هێناوه، وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ پێشمه‌رگه و خاك و نیشتمان حه‌زم كرد سه‌ره‌تاى كارى هونه‌ریم له‌و رێگه‌یه‌وه بێت.
به‌و پێیه‌ى ده‌توانی به پێنج زمان گۆرانى بڵێیت، ئایا بیرت له به‌شداریكردن له به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كانى جیهانى و عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ى "عه‌ره‌ب ئایدل و زه‌ڤۆیس" نه‌كردووه‌ته‌وه؟
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌م هه‌له‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌م له پرۆگرامێكى هاوشێوه‌ى "عه‌ره‌ب ئایدل و زه‌ڤۆیس" یاخود هه‌ر هه‌ر پرۆگرامێكى تر‌ى هاوشێوه، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر بوارم بۆ بڕه‌خسێ به‌شدارى ئه‌م جۆره پرۆگرامانه ده‌كه‌م و متمانه‌ى ته‌واویشم به‌خۆم هه‌یه كه قۆناغه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ببڕم، چونكه تواناى ئه‌وه‌م هه‌یه به پێنج زمان گۆرانى بڵێم، به‌تایبه‌تى به زمانى عه‌ره‌بى.
به‌كام هونه‌رمه‌ندى كورد یان بیانى سه‌رسامی؟
له هونه‌رمه‌ندانى كورد زۆر به خاتوو كیژان ئیبراهیم خه‌یات سه‌رسامم، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ستایله‌ى گۆرانى پێ ده‌ڵێم زۆر نزیكه له ستایلى خاتوو كیژان، هه‌روه‌ها له هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بیشدا زۆر سه‌رسامم به خاتوو شیرین عه‌بدولوه‌هاب و زۆر حه‌ز به‌ده‌نگى ده‌كه‌م.
هونه‌رى كوردى له ئاست هونه‌رى میله‌تانى تردا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
به‌ڕاى من هونه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى پێویست نییه، چونكه هه‌ر شوێنێك و هه‌ر میله‌تێك خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندى و كولتوور و دابونه‌ریت و هونه‌رى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى.
به‌نیاز نیت گۆرانى به شێوه‌زارى كرمانجى تۆمار بكه‌ی؟
به خۆشحاڵییه‌وه له داهاتوودا به نیازم چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌شێوه‌زارى كرمانجى تۆمار بكه‌م.
جگه له هونه‌ر، حه‌ز به چ بوارێكى تر ده‌كه‌ی؟
جیا له هونه‌ر و گۆرانیگوتن، حه‌ز به بوارى وه‌رزش و نواندن ده‌كه‌م، چونكه یاریزانى باسكیتبۆڵیش بووم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆ نواندیش داوام لێ بكرێت به‌شدارى دراما ده‌كه‌م به‌و مه‌رجه‌ى تێكسته‌كه‌م به‌دڵ بێت.
بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى كوردى "نه‌ورۆز" هیچ پڕۆژه‌یه‌كت هه‌یه؟
بۆ "نه‌ورۆز" و سه‌رى ساڵى كوردى به نیازم له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى ئازیز به هاوبه‌شى به‌شدارى له ئاهه‌نگێكى كوردیدا بكه‌م، كه ماڵى كوردى له كه‌نه‌دا ئه‌م ئاهه‌نگه‌ى به بۆنه‌ى جه‌ژنى "نه‌ورۆز" ڕێك خستووه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال