یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه كلاسیكۆی ئه‌مساڵ كه بڕیاره له 23ی نیسان/ ئه‌پریل به‌ڕێوه بچێت، سهعاتكهی له دڕه‌نگی شه‌وه‌وه بگۆڕدرێت.
یاری كلاسیكۆی نێوان یانه‌ی ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه هه‌ردوو یانه‌ی ڕكابه‌ری مێژوویی خولی ئیپانی كه بڕیار بوو سه‌عات 11 و 45 خولهك به كاتی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، كاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوه بۆ سه‌عات هه‌شت و 45 خولهك پێش خرا.
ئه‌م پێشخستنهش بۆ كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت باشتره، چونكه كاتێكی گونجاوی شه‌وه و وه‌ختی خه‌و نییه.
جێی ئاماژه‌یه له كلاسیكۆی پێشوو به گۆڵێك بۆ هه‌ردوو تیپه‌كه یه‌كسان بوون، ئێسته‌ش یانه‌ی ڕیال مه‌درید پێشه‌نگی گرتووه و به‌رشه‌لۆنه ڕاسته‌وخۆ له دوای دێت.