له ئێواره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مڕۆ، شێخ مه‌حموودی حه‌فید بڕیاری دا به‌شدار بێت له ئاهه‌نگ و نه‌ورۆزه‌كه‌ی پیره‌مێردی شاعیر له سلێمانی ساڵانه ده‌یكرده‌وه.
كاتێك باسی نه‌ورۆز ده‌كرێ، هه‌میشه ناوی "پیره‌مێرد"ی شاعیر دێت، نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر شیعری "ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه" كه ساڵی 1925 دوای ئه‌وه‌ی له شاری ئیسته‌نبووڵ گه‌ڕایه‌وه نووسی، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌و به‌رزڕاگرتنه‌ی ئێواره‌ی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزه كه له‌و ساڵه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی، ئیتر فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئه‌و بوو، هه‌موو گه‌نجی شاری هان ده‌دا له‌گه‌ڵ بڕۆنه گردی سه‌یوان و مامه‌یاره و جه‌ژنی نه‌ورۆز به ئاگر بكه‌نه‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌و ساڵه‌ی كه لێی قه‌ده‌غه كرا و نه‌یانهێشت ئاگر بكاته‌وه، ماڵه‌كه‌ی خۆی سووتاند، هه‌ر بۆیه هه‌میشه جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی پیره‌مێردی نه‌مر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه، ساڵی 1945 گیراوه، له ئێواره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مڕۆیه و پیره‌مێردی شاعیر، بەئامادەبوونی "ئەدمۆنس" نوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی، یادی نەورۆز لە گردی مامەیارە و کارێزی وەستا شەریف دەکاتەوە، "بێکەس"ی شاعیر لەوێدا شیعرە بەناوبانگەکەی خۆی لەبەردەم ئەدمۆنسدا دەچڕێت، کە دەڵێت: "27 ساڵە من رەنجبەری تۆم… بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم…"
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه، هه‌ریه‌ك له پیره‌مێردی شاعیر، سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كه، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، مسته‌ر ئهدمۆنسن، حوكمداری به‌ریتانی له سلێمانی ده‌رده‌كه‌ون.