به‌م شێوه‌یه‌ دڵت بپارێزه‌

به‌پێی هۆشداریه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژانه‌ خواردنی به‌شێكی زۆر له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ دڵ ده‌پارێزێت له‌هه‌موو نه‌خۆشیه‌كان، چونكه‌ سه‌وزه‌ بڕێكی زۆر ماده‌ی (lif) تێدایه‌ و كۆلستڕۆل داده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها شیرینی ناو سه‌وزه‌ و میوه‌ سروشتییه‌ و كالۆری كه‌مه‌.

ماسی:
هه‌فته‌ی دوو ژه‌م خواردنی ماسی پێویسته‌ چونكه،‌ ماسی ئۆمێگا 3 ی تێدایه، ئه‌وه‌ش‌ ده‌ماره‌كانی دڵ له‌گرتن به‌ چه‌وری ده‌پارێزێ.

گوێز و كه‌تان:
گوێز و كه‌تان به‌ ئۆمێگا 3 ده‌وله‌مه‌ندن.

زه‌یتی زه‌یتون:
رۆنێكی سوكه‌ بۆیه‌ كاریگه‌ری خراپی نیه‌ بۆ دڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ روونه‌كانی تر.

 پاقله‌مه‌نییه‌كان:
خواردنی پاقله و نۆك و نیسك و لۆبیا و فاسۆلیا بۆ دڵ باشن.

سه‌رچاوه‌: milliyet


وشە - عه‌لی سدیق


PM:07:32:20/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 1646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌