حکوومەتی نەرویج دەست دەکات بە بنیادنانی یەکەم تونێلی تایبەت بە پاپۆڕ و
کەشتییەکان لە دنیادا، ئەمەش دوای بە دەستهێنانی رەزامەندیی پەرلەمانی وڵاتەکە و
تەرخانکردنی ملیۆنان دۆلار بۆ ئەو پڕۆژەیە.
بئەو پڕۆژەیە کە بە "ستاد چب تانل" ناو دەبرێت، لە سەرەتای ساڵی 2018ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت و بە گوێرەی
دیزاینە سەرەتاییەکانيش، بڕیارە تونێلەکە 1.7 کیلۆمەتر درێژ بێت،
پانییەکەی 26 مەتر و بەرزییەکەشی 37 مەتر بێت.
تونێلەکە لە دەریای "Stadhavet" بنیاد دەنرێت و
مەبەستیش لێی بریتییە لە دابینکردنی دڵنیایی و سەلامەتی بۆ گەشتی پاپۆڕەکان، چونکە
ناوچەکە بەردەوام لافاو و گەردەلوولی دەریای تێدا روودەدات.
چاوەڕوان دەکرێت، تەواوبوونی پڕۆژەکە چوار ساڵ بخایەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش
بڕی 267 ملیۆن دۆلار پێویست بێت، بەڵام ئەوەی کە تونێلەکە
بخرێتە کار و کەشتییەکان پێیدا گەشت بکەن، رەنگە تا ساڵی 2029 درێژە بکێشێت.
سەرچاوە/ سکای نیوز