لافاوی سەرسنوور زیانی بە گوندنشینان گەیاند

:: AM:11:41:21/03/2017 ‌


لافاو زیانی بە گوندەكانی سەرسنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە پاریزگای دیالە گەیاندووە و بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكەش ساڵانە ئەو مەترسییە دووبارە دەبێتەوە.

مازن عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری شارەدێی قەزانیەی هاوسنووری ئێران رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە لافاوێكی گەورە لە دۆڵ و شێوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێژ بۆتەوە بۆ ئەمبەرەی سنوور و زیانێكی بەرچاوی بە كەرتی كشتوكاڵ گەیاندووە کە بە ٣٠ دۆنم زەوی كشتوكاڵی دەخەمڵێنرێت کە کەوتووەتە نێوان شارەدێی مەندەلی و قەزانیە، هاوكات بۆتەهۆكاری داڕمانی پردێك لەنێوان مەندەلی و پارێزگای واست .

ئەو گوتیشی، ساڵانە لە وەرزی زستاندا ئاوی پەنگ خواردووی بارن و بەفر لە دۆڵ و شێوەكانی ئێرانەوە روو دەکاتە باشووری کوردستان و زیانی زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت.

بەرێوەبەری شارەدێی قەزانیە، ئاماژەیدا هاوڵاتیانی ناوچەكە بەهۆی مەترسی لافاوەوە بێبەش بوون لەگەشت و سەیران، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانبەرانی بەشێكی بەرچاو لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە دەوامدان و شەوی رابردوو هاوڵاتیانی پێنج گوندیان لەمەترسی ژێر ئاوكەوتن رزگار كرد .

هکات ئازاد حەمید، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی مەندەلی، بۆ "وشە" ئاماژەیدا كە تاكە رێگە بۆ رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی هاتنی لافاوی سەرسنوور دروستكردنی بەنداوە.

شارەدێیەكانی مەندەلی و قەزانیە دوو ناوچەی كوردستانی دەرەوەی هەرێمن لە سنوری دیالە، ئەو دووناوچەیە ئەگەرچی سەر بە پارێزگای دیالەن بەڵام لە پارێزگای واستەوە نزیكن.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - سلێمان تاشان