شەمەندەفەرێک بەناو ماڵاندا تێپەڕ دەبێت

:: PM:12:41:21/03/2017 ‌


ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوە دەردەکەوێت، شاری چۆنگچینگە لە وڵاتی چین، کە تێیدا دەردەکەوێت هێڵێکی شەمەندەفەر بەناو باڵەخانەیەکی
19 نهۆمیی نیشتەجێبووندا تێپەڕ دەبێت.

هێڵی شەمەندەفەرەکە لە نێوان نهۆمی شەشەم و هەشتەمی باڵەخانەکە دروست کراوە و رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هێڵەی شەمەندەفەر بە جۆێکی تایبەت دروست کراوە، کە نەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی باڵەخانەکە.

گوتبێژێک بە ناوی دامەزراوەی گواستنەوەی ئەو شارەوە رای گەیاندووە، کە شارەکە بە هۆی چڕی دانیشتووانەوە، رووبەڕووی تەنگژەی رووبەر بووەتەوە، بۆیە دروستکردنی ئەو هێڵەی شەمەندەفەریش لەو شوێنەدا هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

شاری چۆنگچینگ، لە باشووری رۆژهەڵاتی چین هەڵکەوتووە و ژمارەی دانیشتووانی 49 ملیۆن کەسە، کە لەسەر رووبەری نزیکەی 50 هەزار کیلۆمەتر نیشتەجێن.

سەرچاوە/ سکای نیوز





وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی