یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشیی شەکرە، لە راپۆرتێکدا جەخت لەسەر ئەوە
دەکاتەوە، کە نەخۆشیی شەکرە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
باکوری ئەفریقا بڵاو بووەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا، وڵاتی سعوودیە وەک نموونە هێنراوەتەوە و ئاماژە بەوە
دراوە، کە لە ئێستەدا لەو وڵاتە، نەخۆشیی شەکرە دوای رووداوەکانی هاتوچۆ، دووەم
هۆکاری گیان لە دەستدانی هاوڵاتییانە.
بە گوێرەی هەواڵێک کە رۆژنامەی "ریاز"ی سعوودی بڵاوی کردووەتەوە،
لە ئامارەکانی ساڵی 2015دا دەردەکەوێت، کە سێ ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتیی سعوودی
تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون.
راپۆرتی یەکێتییەکە پێشبینی ئەوە دەکات، تا 18 ساڵی داهاتوو و بە
هاتنی ساڵی 2035 رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە %96.2 بەراورد بە رێژەی
ئێستەی بەرز ببێتەوە.
سەرچاوە/ سپوتنیک