گرانترین کاتژمێرەکانی دنیا

:: PM:04:08:21/03/2017 ‌



پێگەی ئەلیکترۆنیی "
thefactsite" هەستا بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی گرانبەهاترین کاتژمێرەکان، کە لەسەر ئاستی هەموو دنیا و بە درێژایی مێژوو بە گرانترین هەژمار دەکرێن:

یەکەم- "Chopard 201 carat watch" نرخی ئەم کاتژمێرە بریتییە لە 26 ملیۆن دۆلار، 874 پارچە ئەڵماسی دەگمەن لە پێکهاتەکەیدا بەکارهێنراون، لە ساڵی 2000 دانەیەکی بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار لێ فرۆشرا، بە هەرە گرانترین کاتژمێری دنیا هەژمار دەکرێ و لە هەموو دنیادا تەنیا پێنج دانەی لێ دروست کراوە.

دووەم- "Patek Philippe Ref. 1518" نرخی ئەم کاتژمێرە بریتییە لە 11 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، تەنیا چوار دانەی لێ دروست کراوە، شێوەیەکی کلاسیک و سادەی هەیە، بەڵام لە نرخدا دووەم گرانترینی دنیایە.

سێیەم- "Hublot Big Bang" نرخی ئەمەشیان بریتییە لە پێنج ملیۆن دۆلار، لە دروستکردنیدا هەزار و 280 پارچە ئەڵماسی عەیار سێ قیرات بەکار هێنراون، بۆ دروستکردنی ماوەی ساڵێک کارکردن بەردەوام بووە، بۆ کۆکردنەوەی ئەو هەموو پارچە ئەڵماسە تایبەتە.

چوارەم- "Patek Philippe Platinum World Time" ئەم کاتژمێرە بایی چوار ملیۆن دۆلارە، لە ساڵی 1939 دروست کراوە و سەرجەمی پێکهاتەکەی بە پلاتینۆم رووپۆش کراوە، لە ناوەڕاستیدا نەخشەی دنیا دیزاین کراوە، تا ساڵی 2002 کە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا، یەکەم گرانبەهاترین کاتژمێری دنیا بوو.

پێنجەم- "Patek Philippe 5004T" ئەم کاتژمێرەش بایی سێ ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە، لە مارکەی "پاتیک فیلیپ"ـە، رووی دەرەوەی بە پێکهاتەی تیتانیۆم رووپۆش کراوە، لە ساڵی 2013 و تەنیا یەک دانەی لێ دروست کراوە و دەستکردە.

سەرچاوە/ سپوتنیک











وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی