سەركردەیەكی داعش لەگەڵ ژنە فەڕەنسیەكەی كوژرا

:: PM:05:05:21/03/2017 ‌

لەئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان، بەرپرسی كەتیبەی تۆپخانەكانی چەكدارانی داعش لەگەڵ ژنە فەڕەنسیەكەی كە بەرپرسی نەخۆشخانەكانی مووسڵە كوژران.

ئەمڕۆ سێشەم سەركردەیەكی چەكدارانی داعش بەناوی "حەسەن مەحمود ئەلفەرەحات ئەلعفری" كە بەرپرسی كەتیبەی تۆپخانەی "داعش"ە لە مووسڵ لەگەڵ ژنەكەی كرانە ئامانجی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و كوژرا.

میدیاكان بڵاویان كردۆتەوە دكتۆر ئیمان ئەلتوخی كە هەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسی بەرپرسی ئەمنی نەخۆشخانەكانی داعش  بەناو ویلایەتی "نەینەوا" لەگەڵ حەسەن ئەلعفری لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان لە نزیك مزگەوتی (عمر ختاب) لە گەڕەكی حەی ئەلتەنەك، لە بەری ڕاستی شاری مووسڵ كرانە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و كوژران.

حەسەن ئەلعفری یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی چەكدارانی داعش، پێشتر لە گرتە ڤیدیۆكان چەندین جار هەڕەشەی لە هێزەكانی پێشمەرگە و كورد دەكرد.






وشە - رامیار جەواد