ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە داعش خۆی بۆ شەڕی مووسڵ ئامادە كردووە و دەڵێ: هێزی پێشمەرگە لەو شوێنانەی ئازادی دەكات، ناكشێتەوە.
مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە "سكای نیوز"ی ڕاگەیاند كە ئەو ناوچانەی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان دەكاتەوە بەشێكن لە كوردستان، هیچ هۆیەك نییە بۆ ئەوەی پێشمەرگە جێیان بهێڵێت و بكشێتەوە.
لەبارەی كردەوەگەلەكەی مووسڵ گوتی: شەڕێكی سەخت دەبێت، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستن، داعش دەیەوێت بەرگری بكات و تونێلی زۆری لە شارەكە لێ داوە و ئامادەكاری تەواوی كردووە، چونكە داعش ئامادە نییە شارەكە چۆڵ بكات.
وشە/ سكای نیوز، كوردۆ شابان