لەیەكەم ڕۆژی نەورۆز لە هەولێر بەفر باری
لەیەكەمین ڕۆژی جەژنی نەورۆز بەفر لە چیاكانی دەوروبەری شاری هەولێر باری و پلەی گەرمی لە شاری هەولێر چەند پلەیەك دادەبەزێت.
ئەمڕۆ سێشەم لە چیای سەفین لە سەعات پێنجی ئێوارە شەپۆڵێكی بەفر بارین بەخۆیەوە بینی و پلەكانی گەرمیش لە دەوروبەری چیای سەفین نزیك دەبێتەوە لە هەشت پلەی گەرمی.
سەربەست شێخ قادر دانیشتووی گوندی خۆرانی بناری سەفین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆڵێكی بەفر بارین چیای سەفینی گرتەوە و پلەكانی گەرما زۆر دابەزیووە و ناوچەكە زۆر ساردە، هەر ئەمڕۆكەشە شەپۆڵێكی بەفر بارین ناوچەكانی چۆمانی گرتەوە.
بە گوێرەی پیبَشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت سبەی چوارشەم باران لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت بەشێوەی پچڕ پچڕ.
وشە -
رامیار جەواد