بەوێنە.. كوڕە كوردێك بۆتە "جۆن سینای" ئەوروپا
كوڕە كوردێكی هەرێمی كوردستان یاریگاكانی زۆرانبارزی لێدانی ئازاد لە ئەوڕوپا بەخۆیەوە سەرقاڵ كردوە و لە بەشێكی زۆری یاریەكانی سەركەوتنی بە دەستهێناوە بۆیە بەرز دەكرێتەوە بۆ پلەی پڕۆفیشناڵ لە یاری زۆرانبازی ئازاد.
ئەمڕۆ سێشەم هێرش كوردی كە كوڕە كوردێكی هەرێمی كوردستان شاری دهۆكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، من زۆر دڵخۆشم كاتێك بەناوی كوردستان و ئاڵای كوردستان یاری دەكەم، وا هەست دەكەم چوار ساڵی مەشق و ڕاهێنانم بە فیڕۆ نەچووە، چونكە بەرز كراومەتەوە بۆ پلەی پڕۆفیشناڵ.
هێرشی تەمەن 22 ساڵ دەڵێت، من لە ووڵاتی نەرویج دەستم پێكردووە و بۆ ئەڵمانیا گەشت دەكەم لەسەر داخوازی ئەو وڵاتە بەمەبەستی ئەنجام دانی سێ یاری پڕۆفیشناڵ و دواتر یاریم هەیە لە وڵاتانی نەمسا و سویسڕاو چەند وڵاتێكی تر.
وشە -
رامیار جەواد