سامان بریفكانی
پێشتر ده‌گوترا سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی جیهان، گیانی وه‌رزشی له نێوان وه‌رزشوانان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیدا ده‌چێنن و نه‌فره‌ت له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌رزش تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌كا، هه‌روه‌ها زۆر گوێبیست ده‌بووین كه تێكه‌ڵكردنی ئه‌و دوو بواره هۆكاری تێكدانی زه‌وقه و قێزه‌ونیشه، چونكه وه‌رزش گفتوگۆی رۆشنبیرییه و مایه‌ی خۆشه‌ویستی و ته‌باییه له نێوان گه‌لاندا، كه‌چی سیاسه‌ت ئه‌م رووه جوانه‌ی ناشیرین ده‌كات.
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌م وشه ره‌نگینانه خه‌یاڵ بوون و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی قێزه‌ونی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، سیاسه‌ت و وه‌رزش بوونه دوو روو بۆ یه‌ك دراو و وه‌رزش بووه به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیاسه‌تی جیهان به ئاشكرا و به یه‌كجاری.
ئه‌گه‌ر چی پێشتر به شێوه‌یه‌كی لابه‌لا به یه‌كه‌وه دهلكان، وه‌ك رووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی وه‌رزشی له نێوان هه‌ندێك له وڵاتانی ئیسلامی و ئیسرائیل، یاخود ئه‌نجامنه‌دانی چالاكیی وه‌رزشی له عێراق و ئه‌فغانستان و و به‌رپابوونی شه‌ڕ له نێوان هندۆراس و سلڤادۆر له‌سه‌ر یاریی تۆپی پێ و زۆر له چالاكیی تر، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كار له كار ترازا و سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی جیهان، وه‌رزش و سیاسیه‌تیان تێكه‌ڵ به یه‌كتری كرد، وه‌ك تێكه‌ڵكردنی دۆ و دۆشاو، كه ئه‌سته‌مه جارێكی تر جیا بكرێنه‌وه.
له‌مڕۆدا وه‌رزش بووه هۆكارێكی گرنگ له فشارخستنه سه‌ر نه‌ته‌وه‌كان، نه‌ك حكوومه‌ته‌كان، شانبه‌شانی فشاری ئابڵووقه‌ی ئابووری، له‌مڕۆوه رووسیا له رووی وه‌رزشه‌وه سزایه‌كی یه‌كجار توند درا.
چه‌ند رۆژێكه به هۆی به‌رپابوونی شه‌ڕ له نێوان رووسیا و ئۆكراینا زۆر سزای تووند خرایه سه‌ر چالاكییه‌كانی وڵاتی په‌لامارده‌ر، وه‌ك یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) و یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یوێفا) رووسیایان له هه‌موو چالاكییه‌كان دوور خسته‌وه، مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستی نێوان خۆی و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی رووسی (ئیرۆفلۆت) راگرت، كه به 54 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر ساڵێك سپۆنسه‌ری بوو.
له بڕیارێكی تردا یوێفا یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی له شاری سان پتڕسبێرگی رووسی گواسته‌وه بۆ پاریسی فه‌ڕه‌نسا، یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی جۆدۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌خریی له ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا وه‌رگرته‌وه و پشتێنی رهشیشیان لێ سه‌نده‌وه، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتیی جیهان بۆ پێشبڕكێی فۆرمولا 1 له رووسیا سه‌ندرایه‌وه، مۆندیالی تۆپی باله، كه ده‌بوو ئه‌م ساڵ له رووسیا بكرێت، ئه‌ویشی لێ سه‌نرایه‌وه، یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی ئینگلته‌را و پۆڵه‌ندا و سوێد بڕیاریان دا له هیچ چالاكییه‌كی وه‌رزشی رووبه‌ڕووی رووسیا نه‌بنه‌وه، ئاڵای رووسیا قه‌ده‌خه كرا له هیچ چالاكییه‌كی وه‌رزشی به‌رز بكرێته‌وه و سروودی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌یش نهژهندرێ له ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و چه‌ند سزایه‌كی تریش.
بڕیاری تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت و وه‌رزش گه‌یشته تاكه كه‌سه‌كانیش، رۆمان ئیبرامۆڤیچی رووسی، سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار كاری به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌ی دایه ده‌ست دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی یانه‌كه‌ی و دیاره بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ناگه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن.
لیڤاندۆڤسكیی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا پشتگیریی له بڕیاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد به كشانه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا،هه‌روه‌ها پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بێزاریی خۆی له شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پێشان دا.
سزادانی رووسیا له رووی وه‌رزشییه‌وه به‌م شێوه زه‌ق و توونده، له لایه‌كدا به‌هێزیی بواری وه‌رزش پێشان ده‌دا، به‌وه‌ی كارتێكی به‌هێزه بۆ سه‌ر لایه‌نی په‌لامارده‌ر، به هه‌مان شێوه بووه مایه‌ی دڵگرانیی كه‌سانێكی وه‌رزشی و به بڕیاری قێزه‌ون له قه‌ڵه‌م درا، چونكه ئه‌م سزادانه به رای من هیچ بڕیارێكی حكوومه‌تی رووسیا و ڤلادیمێر پۆتن ناگۆڕن و نابنه هۆكاری كشانه‌وه‌یان له ئۆكراینا، به‌ڵكو كارتێكی فشاره ته‌نیا سزادانی وه‌رزشوانان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی و راگه‌یاندنی وه‌رزشی و گه‌لانی رووسیایه.