بە وێنە.. لە دەڤەری بارزان ئاژەڵێكی كێوی ڕزگار كرا

:: PM:09:28:21/03/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ كومەڵێك لە هاووڵاتیان بەمەبەستی گەشت و سەیران بە بۆنەی جەژنی نەورۆز لە دەڤەری بارزان ئاژەڵێكی كێوی ڕزگار دەكەن كە ماوەی دوو مانگە كەوتووەتە چاڵێكی چوار مەتری قوڵ.

ئەمڕۆ سێشەم ئەنوەر دوڵەمەڕی یەكێكە لەو كەسانەی كە بەشداری لە ڕزگاركردنی ئاژەڵەكە كردووە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، وەكو هەموو كەسێك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەگەڵ خێزان و پۆلێك لە هاورێیانی سەر بە سەنتەری بارزان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی سەردانی شوێنە بەرز و شاخاوییەكانی گوندی ئیسومەرای سەر بە دەڤەری بارزانمان كرد بو ئەوەی كاتێكی خۆش لەنێو سروست بەسەربەرین ، بەڵام لەناكاو بیرێكی ئاومان بینی كە دەمێك بوو وشك ببوو ، لەنێو چاڵەكەدا ئاژەلێكی كێوی بەناوی " قوربەشە"مان بینی كە ماوەی دوو مانگە لەنێو ئەو چالەدا بووە.

ئەو هاووڵاتیە دەڵێت، ئاژەڵەكە لە دەست برسێتی بێتاقەت ببوو سوپاس بو خوا توانیمان ڕزگاری بكەین دوای گرتنی چەند وێنەیەك لەنێو سروشتی دەڤەری بارزانمان ئازاد كرد، هەروەها ئەو بیرەی ئاژەڵەكەی تێدا دۆزرایەوە بیرێكی چوار مەتر قوڵە.

بارزان / نەوزاد هلوری













وشە - رامیار جەواد