نووسه‌ر و شاره‌زایه‌كى بوارى كولتوور و فۆلكلۆرى كوردى له دهۆك راى ده‌گه‌یه‌نێت، 14ى ئادار، یه‌كه‌م رۆژى نه‌ورۆزه و 21ى ئادار هه‌ڵه‌یه. ئه‌و بۆ سه‌لماندنى بۆچوونه‌كه‌ى، پشت به رۆژمێرى كوردى و ئه‌و به‌یت و ئیدیۆمه كوردییانه ده‌به‌ستێت كه پێوه‌ندییان به مانگى ئادار و ده‌ركه‌وتنى به‌هار و نه‌ورۆزه‌وه هه‌یه.
عه‌بدولعه‌زیز خه‌یات نووسه‌ر و شاره‌زایه‌كى بوارى كولتوور و فۆلكۆرى كوردییه، ئه‌و له دهۆك داده‌نیشێت و خاوه‌نى چه‌ند كتێبێكه له‌و بواره‌دا.
خه‌یات به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له‌ناو گه‌لانى دنیا و گه‌لى كورده‌وه باوه، ئه‌وه‌یه كه رۆژى 21ى ئادار رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى نه‌ورۆزه، به‌ڵام له راستیدا نه‌ورۆز ناكه‌وێته 21ى ئادار، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته رۆژى 14ى ئادار، ئه‌گه‌ر به‌پێى حیسابى كوردى بێت رۆژى 21ى ئادار نابێته سه‌رى ساڵى كوردى و جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لى كورد كه به نه‌ورۆز ناسراوه".
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌پێى حیسابى كوردى تا 18ى ئادار رۆژانى زستانن و رۆژى 21ى ئادار شه‌و و رۆژ یه‌كسان ده‌بن، كۆتای ئه‌و رۆژانه ده‌بێته سه‌ره‌تاى به‌هار و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه زوحاك كه به سوڵتان ناسراوه، رۆژى 21ى ئادارى هه‌ڵبژاردووه كه ببێته رۆژێكى نوێ و دواتر فه‌رمانى كردووه رۆژى 14ى ئادار تا 21ى ئاداری ببێته جه‌ژن كه به نه‌ورۆزى (گه‌لیرى) واته نه‌ورۆزى (میله‌تان) ناسراوه و مه‌به‌ست له هاتنى رۆژێكى نوێیه بۆ دنیا".
روونى ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كورد گوتوویه‌تى "نه‌ورۆزا سولتانى/ لاندكا ساڤا ببه سه‌ر بانى/ زه‌ره‌ر ناگه‌هیته گیانى"، واته: ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه به نه‌ورۆزى زوحاك یان نه‌ورۆزى سوڵتان و نه‌ورۆزى گه‌لیرى ناسراوه، دایكان لانكى منداڵان ببه‌نه سه‌ربان، زیانێكى بۆ منداڵه‌كه نابێت، چونكه سه‌رما كۆتای هاتووه. یان ده‌ڵێن: "نه‌ورۆز لێ خلاس دبن ده‌عوه و دوز/ هه‌ره پاژ و ب شه‌ڤ و رۆژ/ هندى بباریت نه‌دبیت هه‌رى و نه دبیت توز". مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌م رۆژه‌دا كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت، سه‌رما كاریگه‌رى نامێنێت، زه‌وى ئاوى باران هه‌ڵده‌مژێت و به‌شێكیشى ده‌بێت به هه‌ڵم، له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێ، هه‌نده‌ى باران ببارێت نه قوڕ دروست ده‌بێت و نه تۆز و خۆڵ.
خه‌یات ده‌ڵێ، "رۆژى یه‌كى ئادار به حیسابى فه‌له به "زیپكه‌ى دووه‌م " ناسراوه و به‌رامبه‌ر 14ى ئاداره به حیسابى زاینى و ده‌بێته سه‌ره‌تاى رۆژانى "زیپكه‌ى دووه‌م " كه ئه‌ویش هه‌شت رۆژ ده‌خایه‌نێ. ئه‌وه‌ش ماناى وایه رۆژى 14ى ئادار ده‌بێته سه‌ره‌تاى به‌هار و نه‌ورۆز، چونكه سه‌ره‌تایى زیپكه‌ى دووه‌م به‌هاره".
ئه‌و ئاماژه به ئیدیۆمێكى كوردى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌ز گیسكم گیسكه‌لوكم/ بهار هات و خوشكوكم"، یان كورد ده‌ڵێ، "تر ل شوباتێ/ ئادار ب سه‌ر دا هاتێ"، ماناى وایه كه مانگى شوبات كۆتای دێت و به‌هار ده‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه مانگى شوبات داوایه‌ك له مانگى ئادار ده‌كات و ده‌ڵێ، "خوشكا ئادار/ بده من تنێ رۆژه‌كا سار/ دا كوریێ ل گیسكى بكه‌مه دار" و مانگى ئاداریش داوای ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌و رۆژه‌ش ده‌بێته رۆژێكى به حیساب و به رۆژى "گیسك" ده‌ناسرێت. مانگى شوبات داوا له ئادار ده‌كات كه ته‌نیا رۆژێكى ساردى پێ بدات و دواى ئه‌وه ئادار به‌سه‌ر شوباتدا دێت و وه‌ڵامى شوبات ده‌داته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به حیسابى كوردى ده‌كاته رۆژى 14ى ئادار.
نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێ، "له سه‌ره‌تاى مانگى ئادار، دوو بای به‌هێز به‌ناوه‌كانى (باى داراڤى و بای دار به‌لاڤى) هه‌ن، له بای یه‌كه‌مدا ئاو ده‌چێته ناو قورمى دار و داره‌كه دووگیان ده‌بێت، له بایى دووه‌میشدا داره‌كه ده‌زێت و گوڵ و كولیلك ده‌گرێت".
له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ڵێ، "ره‌نگه ناوى مانگى ئادار، له (ئاودار)ه‌وه هاتبێت كه به‌ماناى ئاودێركردنى دار دێت و هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا (گولى ئادارۆك) ده‌رده‌كه‌ون و كوردیش ده‌ڵێ: كولیلكێن ئادارێ، بوهاره، له‌كاتێكدا گوڵى ئادار له 14ى مانگه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌تاى به‌هار ده‌گه‌یه‌نێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "كاتێكیش گوڵى ئادار و گژوگیاى به‌هار ده‌رده‌كه‌ون، مه‌ڕ و ماڵات ده‌برێنه ده‌ره‌وه بۆ له‌وه‌ڕاندن، وه‌ك له به‌یتێكى فۆلكلۆریدا هاتووه: (مه‌شك ل دارێ، به‌لێ نه ل ڤێرێ، ل به‌رى یا شنگارێ)، واته به‌هار له به‌شى باشووره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر له باكور و له‌به‌رئه‌وه مه‌ڕداران له به‌شى باكوره‌وه بۆ باشوور ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه گژوگیاى تێدا ده‌ركه‌وتووه".
عه‌بدولعه‌زیز خه‌یات له ساڵى 1954 له گوندێكى سه‌ر به خێڵى كۆچه‌ر له سنوورى پارێزگاى دهۆك له دایك بووه و چه‌ند كتێبێكى له‌باره‌ى فۆلكلۆره‌وه نووسیوه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى