به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی نه‌ورۆز، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیاران ڕوو له سه‌یرانگه جیاوازه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن. بۆ پاراستنى ژینگه‌ى سه‌یرانگه‌كان، رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه، هه‌ستاوه به‌ئاماده‌كردنى نامیلكه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌پاراستنى ژینگه به‌سێ زمان و به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ژار ماهیر ئیدلبى سه‌رۆكى رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه به"وشه"ى راگه‌یاند: رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تییه‌كانى گه‌شتوگوزار و پۆلیس و ته‌ندروستى و به‌رگریى شارستانى، له ڕۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆز نامیلكه و رێنوێنیى ژینگه‌یى و گه‌شتیارى به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش ده‌كات له رێگه‌ى چوار تیمى خۆبه‌خشى سه‌ر به‌رێكخراوه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی له سه‌یرانگه‌كانى سۆران و بازگه‌كانى سه‌ر رێگه‌ى سۆران- مێرگه‌سۆر، سۆران- رواندز، سۆران- چۆمان و شاره‌دێكانى دیانا و سیده‌كان و خه‌لیفان.
روونی كرده‌وه كه رێكخراوى وار جیاواز له ساڵانى رابردوو، نامیلكه و رێنوێنیى ژینگه‌یى به‌هه‌رسێ زمانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى ئاماده كردووه، چونكه ساڵانه رێژه‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیارى بیانى له وڵاتانى دراوسێ روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه بیرمان له‌وه كردووه كه سروشته جوانه‌كه‌ى كوردستان به‌گه‌شتیاره بیانییه‌كان بناسێنین و داواى پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ین .
له ڕۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى نه‌ورۆز له سه‌یرانگه‌ى بێرویان له سنوورى ڕواندز، به‌سه‌دان نامیلكه‌ى ژینگه‌یى به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش كران و له ڕۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین.
شاخه‌وان شێخانى